وتەبێژی كردملین ڕایدەگەیەنێت، سەرۆك ڤلادیمێر پۆتین چاوپێكەوتن لەگەڵ ڤۆلۆدمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ڕەتناكاتەوە، بەڵام ئەو هەنگاوە پێویستی بە بەڵێننامەیەكی ئامادەكراو هەیە.
ئهمڕۆ پێنج شهممه 14 ی نیسانی 2022 دیمتری پیسكۆڤ وتەبێژی كردملین لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”پۆتین هەرگیز چاوپێكەوتن لەگەڵ زیلینسكی ڕەتناكاتەوە، بەڵام چاوپێكەوتنەكە پێویستی بە ڕەخساندنی كەشێكی لەبار و گرنگتریش ئامادەكردنی دەقی بەڵێننامەیەكە بۆ ئەو مەبەستە”.
ئهوهش له كاتێكدایه هەفتەی ڕابردوو، گەورە دانوستانكارانی ئۆكرانیا ڕایگەیاندبوو، ئەگەر هەیە چاوپێكەوتنی نێوان پۆتین و زیلینسكی لە توركیا سازبكرێت، بەڵام چاوێران پێیانوایە، ڕەوشی ئێستای دانوستانی نێوان هەردوولا قۆناغەكانی تەواونەكردووە، بۆیە قورسە پێشبینی چاوپێكەوتنی نێوان هەردوو سەرۆك بكرێت لەم ماوەیەدا.