سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای رووسیا كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكراینا، ٢٠ هه‌زار و ٣٠٠ سه‌ربازی کوژراوە.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، زیانه‌كانی سوپای رووسیای له ٢٤ی شوبات تاكوو ١٧ی نیسان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ٢٠ هه‌زار و ٣٠٠ سه‌ربازی رووسیا كوژراون، ١٦٥ فڕۆكه، ١٤٦ هه‌لێكۆپته‌ر، ٧٧٣ تانك، دوو هه‌زار و دوو زرێپۆش، ٣٧٦ تۆپ، ١٢٧ سیسته‌می مووشه‌كهاوێژ و ٦٦ سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی رووسیا تێك شكێندراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، کە هێزه‌كانی رووسیا هه‌روه‌ها هه‌زار و ٤٧١ ئۆتۆمبێل، هه‌شت كه‌شتی و به‌له‌م، ٧٦ ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و ١٤٨ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان له‌ده‌ستداوه.