ژمارەی ئەومنداڵانەی كە لەشەری روسیاو ئۆكرانیا كوژراون ئاشكراكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەی ئەومنداڵانەی كە لەشەری روسیاو ئۆكرانیا كوژراون ئاشكراكرا

بەهۆی هێرشەکانی سوپای رووسیاوە لە ئۆکراینا، ٢٠٥ منداڵ کوژراون و ٣٦٢ی دیکەش برینداربوون.

لەمبارەیەوە و لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە باس لەوە کراوە کە بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای رووسیاوە، زیاتر لە هەزار دامەزراوەی پەروەردەیی زیانیان بەرکەوتووە، لەوانەش ٩٥یان بەتەواوی رووخاون.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە كە لە ٢٤ی شوبات کە رووسیا دەستی بە هێرش کرد بۆسەر ئۆکراینا تا ئەمڕۆ، ٢٠٥ منداڵ کوژراون و ٣٦٢ی دیکەش برینداربوون.

 

هه‌واڵی گرنگ