پاسەوانی کەنار دەریای یۆنان ڕایدهگهیهنێت ،وەکو بەشێک لە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ڕووسیا بەهۆی داگیرکارییەکەیەوە لە ئۆکرانیا، یۆنان لە دورگەی ئیڤیا دەستیگرتووە بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری ڕووسیادا.
کەشتییە ڕووسییەکە 19 کارمەندی لەسەر بووە و لەنزیک کاریستۆس لە ئیڤیای باشووری کەناراوەکانی یۆنان دەستی بەسەرداگیراوە.
بەرپرسێکی وەزارەتی گواستنەوەی یۆنان وتی " وەکو بەشێک لە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دەستی بەسەردا گیراوە.
لای خۆشیهوه بەرپرسێکی پاسەوانی کەناراوەکان وتی بارە نەوتەکەی کەشتییەکە دەستی بەسەردا نەگیراوە.
لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند چیتر ڕێگە نادات کەشتییە ڕووسییەکان بێنە بەندەرەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە، ئەوەش لە چوارچێوەی کۆمەڵێک سزای نوێدا بۆ سەر ڕووسیا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز