چیرۆكێكی كاریگەر لە گەرەكی شێخ جەراحەوە
ئەو خێزانەی خاوەنی كاریگەرترین چیرۆكی گەڕەكی شێخ جەراحی قودسن
، داگیركاری ئیسرائیڵی بەهێز ماڵەكەی مونا كوردیان لە قودس داگیر كرد
، مونا كوردی لە دایكبوی 1998 ، چالاكوان و ڕۆژنامەنوسە و كۆلێژی ڕاگەیاندنی لە زانكۆی بێرزیت لە قودس تەواو كردووە ، مونا ئەوكاتە زیاتر ناسرا كە دەستی كرد بە ڕوماڵ كردنی ڕوداوەكانی گەڕەكی شێخ جەراح لە قودسی داگیركراو .
مونا كوردی بەردەوام لە دژی ئیسرائیڵی داگیركەر لە تێكۆشان دابووە ، دواجاریش بەرگری لە مافی خۆی كرد لە ماڵەكەی بەرامبەر ئەو ئاوارەییەی كە نیشتەجێ توندڕەوەكان ویستیان لە گەرەكی شێخ جەراح دەری بكەن .
چالاكوان مونا كوردی سەر بە بنەماڵەیەكی كوردە ، لە ڕۆژئاوای گەرەكی شێخ جەراح ، هەر لەسەردەمی باپیرەیانەوە دو ژوری بچوكیان بۆ مابویەوە ، بەڵام كاتێك باوكیان ژن دەهێنێت باپیرەیان ناچار دەبێت ژورێكی تر دروست بكات بۆ ئەوەی هەمو ئەندامانی خێزانەكەیان لە نزیك خۆیی بن و لەناو خانوەكەدا جێگایان ببێتەوە ، چونكە خانوەكەیان بەس نەبو بۆ ئەوەی دایك و ژنەكەی و مناڵەكانی بتوانن تیایدا بژین ، بەڵام هەمو جارێك بۆ دروست كردنی ژورێكی تازە لەگەڵ ڕەتكردنەوەی داگیركاری ئیسرائیلیدا پێكدادان دەستی پێدەكرد .
محمد كوردی براكەی مونا كوردی بریاریدا ژورێكی تر لە ناو حەوشەی ماڵەكەیاندا دروست بكات ، بەڵام داگیركاری ئیسرائیلی ڕێگەی نەدا بڕۆنە ناوی تا غەرامەكەی نەدەن ، ئەوە بو ئیسرائیل بۆ ماوەی نۆ ساڵ دەستی بەسەر تەواوی ماڵەكەدا گرت و داوای بڕی بیست و نۆ هەزار دۆلاریان دەكرد .
لەو نۆ ساڵەدا مونا و خێزانەكەی نەیانتوانی بەهیچ شێوەیەك بڕۆنە ناو خانوەكە .
مونا كوردی لە تەمەنێکی بچووکەوە خۆیی و خێزانەکەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە بێزار كراون و هەڕەشەی دەرکردنیان لێکراوە لە ساڵی 2009دا، نیشتەجێ توندڕەوەكانی ئیسرائیل دەستی بەسەر نیوەی ماڵەکەیاندا گرت بە بیانوی دروست كردنی بێ مۆڵەت ، خێزانەكەی ئێستا ڕوبەڕوی بریارێكی دادگای ئیسرائیڵ دەبنەوە بۆ دەركردنیان لە نیوەی دووەمی ماڵەكەیان لەگەڵ یانزە خێزانی تر تەنها 30 ڕۆژ مۆڵەتیان پێدرا بۆ ئەوەی خانوەكە بەجێ بهێڵن .
بەڵام پارێزەری خێزانەكە داوای لە دادگای قەزاكە كرد ، دادگای ئیسرائیلیش حوكمی خۆی بە پەسەندی رێكخراوە نیشتەجێ توندڕەوەكانی ئیسرائیل بە پێی یاسای سنورداكردن پاساو دایەوە و گوتی زیاتر لە 30 ساڵ تێپەڕیوە كە نیشتەجێبووەكان داوای زەوییان كردووە تۆماریان كردووە .
لە ساڵی 2021دا، مونا كوردی و محەمەد کوردی برای چونە ناو لیستی ساڵانەی "100 کەسی کاریگەر لە جیهاندا" .
چیرۆكی مونا كوردی ئەوەیە كە دەستەڵاتدارانی داگیركاری ئیسرائیلی لە ساڵی 2009 بریارێكیان دەركردووە بۆ ئەوەی بتوانن ماڵێكی تری جولەكە لە ماڵی مونا كوردیدا جێگیر بكەن و تەنانەت پانزە نیشتەجێبوی توندڕەوی تری جولەكەیان لەگەڵ بنەماڵەی مونا كوردیدا كردە هاوبەش .
بەڵام براكەی مونا كوردی داوای لە دادگای ئیسرائیڵی كرد كەوا ژورە تازەكە بروخێنن بۆ ئەوەی هیچ نیشتەجێبویەكی ئیسرائیڵی نەیەتە ناو خانوەكەیان ، كەچی دادگای ئیسرائیڵی رەتی كردەوە ژورەكە بروخێنن و چەند گەنجێكی ئیسرئیڵیان لە ژورەكەدا نیشتەجێ كرد .
كاریگەری بریارەكە
لە لێدوانی پێشوی مونا كوردی هەندێك لە ئەنجامەكانی بریارەكەی گێرایەوە كە بریتیبو لە بەشداری كردنی نیشتەجێبوانی ئیسرائیڵی لە ناو خانوەكەیاندا و خۆی و خێزانەكەیان هەراسان كردووە تا گەیشتە ئەو ئاستەی كەوا لە بۆنەیەكدا دەرگای ژورەكە بشكێنن و چەندین جاریش مونا و خێزانەكەی نارەحەت بكەن .
هەروەها فەلەستینیەكان هاوسۆزی و پاڵپشتی خۆیان بۆ خانەوادەی مونا كوردی ڕاگەیاند و لە ناو ماڵەكەیاندا خێمەیان هەڵدا و مانیان گرت ، بەڵام نیشتەجێبوە ئیسرائیڵیەكان هێرشیان كردە سەریان و تابلۆ و هەمو خێمەكانیان خراپ كردن كە پاڵپشتی خێزانی مونا كوردیان كرد بو .
بەرەبەیانیەكی زو هێزی داگیركاری ئیسرائیڵی هەڵیان كوتایە سەر ماڵ و خێزانی مونا كوردی و هەمو ئەندامانی خێزانەكەیان لە ناو ماڵەكەدا گرتن ، كاتێك بەدوای دەست گیركردنی براكەی مونا كوردیدا دەگەڕان تا دەست گیری بكەن لە گەرەكی شێخ جەراحی نزیك لە مزگەوتی ئەقسای پیرۆز .
خێزانی مونا كوردی لە نێو ئەو بیست و هەشت خێزانە بون كە دوای كارەساتی 1956 گواسترانەوە بۆ ناوچەكە ، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی 1967دا نیشتەجێبوانی جولەكە بە مافی خۆیان پەیوەست دەبن بە ماڵەكانیانی گەڕەكی شێخ جەراح ، چونكە دەستەڵاتدارانی جولەكەی داگیركەر ڕەتی دەكەنەوە نازناوی خێزانە فەلسەتینیەكان بدەن بە ماڵەكانیان .