ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا پێی وایە، هێرشی روسیا بۆ سەر وڵاتەكەی تەنها سەرەتایە و ئەو وڵاتە نیازی داگیركردن و كۆنترۆڵكردنی وڵاتی تریشی هەیە.
لەمبارەیەوە ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا وتویەتی: ئەو وڵاتانەی كە وەك ئێمە بڕوایان بە سەركەوتنی ژیان بەسەر مردندا هەیە پێویستە لەگەڵماندا بوەستن و هاوكاریمان بكەن.
ناوبراو وتویەتیشی: ئۆكرانیا یەكەم چاوچنۆكی روسیایە و دواتر سەرەی دەوڵەتانی تریش دێت، چونكە مۆسكۆ نیازی داگیر كردنی وڵاتی تریشی هەیە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كەپێشتریش چەندین جاری تر ئۆكرانیا و چەند لایەنێكی تری رۆژئاوایی پێیان وابووە، هێرشەكانی روسیا تەنها لە ئۆكرانیا ناوەستن، بەڵام مۆسكۆ ئەوەی رەتكردووەتەوە.