باڵیۆزی رووسیا لە ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بانگەشانەی باس لەوە دەکەن ''ئێران چەکی رەوانەی رووسیا کردووە بۆ بەکارهێنانی لە جەنگی ئۆکراینادا'' دوورن لە راستییەوە.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
لەمبارەیەوە باڵیۆزی رووسیا لە ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت : ''ئەو هەواڵانەی لە هەندێک دەزگای راگەیاندندا بڵاوکراوەتەوە و باس لە ناردنی پشتیوانی چەک دەکەن لەلایەن ئێرانەوە بۆ رووسیا بێ بنەمان و دوورن لە راستییەوە''.
شایەنی باسە ماوەیەک لەمەوبەر، هەندێک دەزگای راگەیاندنی نێودەوڵەتی بڵاویان کردەوە کە ئێران لە رێگەی عێراقەوە چەکی بۆ رووسیا ناردووە لەنێویشیاندا سیستمی بەرگریی باوەڕ-٣٧٣ی دروستکراوی ئێران بەمەبەستی بەکارهێنانیان لە جەنگی ئۆکراینادا.