ئەمریكا بە بەھای ١٦٥ ملیۆن دۆلار چەك و تەقەمەنی بە ئۆكراینا دەفرۆشێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا بە بەھای ١٦٥ ملیۆن دۆلار چەك و تەقەمەنی بە ئۆكراینا دەفرۆشێت

سەرۆكی ئەمریكا رەزامەندی نیشان دا لەسەر ئەوەی كە وڵاتەكەی بە بەھای ١٦٥ ملیۆن دۆلار چەك و تەقەمەنی بە ئۆكراینا بفرۆشێت.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، رەزامەندی نیشان دا لەسەر ئەوەی كە وڵاتەكەی بە بەھای ١٦٥ ملیۆن دۆلار چەك و تەقەمەنی بە ئۆكراینا بفرۆشێت ئەوەش دوای ئەوە هات كە دوێنێ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەنتۆنی بلینكن و وەزیری بەرگریی ئەمریكا، لۆید ئۆستن لە كیێڤ لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی كۆبوونەوە.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو، كۆنگرێسی ئەمریكا لەو گرێیەستە ئاگاداركرایەوە كە گولـلە تۆپی عەیار ٥٢ ملیمەتر و ١٥٢ ملیمەتر، گولـلە ھاوەنی ١٢٠ ملیمەتر، ھەروەھا نارنجنۆك و چەكی جۆری "2Sl Gvozdika" دەگرێتەوە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ھاریكاریی ئاسایش و بەرگریی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە گرێبەستەكە پێشكەشكردنی پاڵپشتیی لۆجستیش بە ئۆكراینا، دەگرێتەوە.

پڕۆسەی فرۆشتنی چەك و تەقەمەنیی بە ئۆكراینا لەلایەن كۆنگریسەوە پێداچوونەوەی بۆ ناكرێت، چونكە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەنتۆنی بلینكن روونكردنەوەیەكی ورد و تێروتەسەلی لەوبارەیەوە خستووەتەڕوو و رایگەیاند، پێویستە چەك و تەقەمەنیی بەرگریی بە ئۆكراینا بفرۆشن كە ئەو ھەنگاوەیش لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دایە.

ئاژانسەكە راشیگەیاندووە "پڕۆسەی فرۆشتنی چەك بە ئۆكراینا، پاڵپشتیی دەكات لە سیاستی دەرەكی و ئامانجەكانی ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەكگرتووەكان، ئەوەیش لە میانی باشكردنی ئاسایشی دەوڵەتیی ھاوبەش كە ھێزی سەقامگیری سیاسی و پێشكەوتنی ئابوورییە لە ئەورووپا".

 

هه‌واڵی گرنگ