به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی قودسه‌وه ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رژێمی زایۆنی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه.
74 ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی سه‌رزه‌مینی مێژوویی فه‌له‌ستین و دروست بوونی رژێمی ساخته‌ی ئیسرائیل له به‌شێك له‌م سه‌رزه‌مینه پیرۆزه‌دا به به‌های ئاواره‌بوونی ملیۆنان فه‌له‌ستینی و كوشت و بڕ و پێشێل و وێران كردنی به‌رده‌وام له دژی گه‌لی سته‌ملێكراو و بێ په‌نای فه‌له‌ستین و ئه‌م سه‌رزه‌مینه دا تێده‌په‌ڕێت؛ 74 ساڵێك كه له ئه‌نجامی بێ ده‌نگی و پشتگیری به‌شێك له هێزه جیهانیه‌كان له رژێمی زایۆنی كه رۆژانه په‌نا بۆ "پێشێلكردنی روون، به‌رده‌وام و سیسته‌ماتێكی مافه‌كانی مرۆڤ" ده‌بات، قه‌یرانی داگیركاری فه‌له‌ستینی كردووه به درێژترین، تراژیدی ترین و ئاڵۆزترین قه‌یرانی ئێستای جیهان.
به داخه‌وه له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ی كۆتایی دا به‌شێك له حكومه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی ناوچه‌كه له بری به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ئایینی و مرۆڤایه‌تیه‌كانی خۆیان له پشتگیری كردن له گه‌لی فه‌له‌ستین له هه‌مبه‌ر تاوانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی رژێمی زایۆنی، ده‌ستی دۆستایه‌تیان بۆ ئه‌م رژێمه درێژ كردووه و به بیانووی پووچی كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و پێكدادان و دابین كردنی ئاشتی و ئاسایش، هه‌نگاویان به‌ره‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناوه.
مێژوو و ئه‌زموونی له‌به‌رچاوی زیاد له 7 ده‌یه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین و گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، به باشی و به روونی پیشانی داوه كه به‌هۆی كرۆكی بنه‌ڕه‌تی رژێمی زایۆنی له‌سه‌ر بنه‌مای پێشێلكاری و داگیركاری و تاوان، پابه‌ندی هیچ جۆره پایه و بنه‌مایه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقی و ته‌نانه‌ت رێكه‌وتن و به‌ڵێنێك نییه و دیدگای ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌شێك له وڵاتانی ناوچه‌كه له ئاست ره‌وتی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، دیدگایه‌كی پووچه و له تراویلكه‌یه‌ك زیاتر هیچی دیكه نییه.
"رژێمی كاتی زایۆنی" له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌دا سود له چه‌مك گه‌لێكی وه‌ك ئاشتی و ئاسایش، سه‌قامگیری ناوچه‌یی و په‌ره‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه وه‌رده‌گرێت. وڵاتانی ناوچه‌كه نابێت به فێڵی رژێمی زایۆنی به ئامانجی په‌ره‌پێدانی وڵاتانی خۆیان بخه‌ڵه‌تێن.
بێ گومان بوونی راسته‌وخۆ یاخود ناراسته‌وخۆی ئه‌م رژێمه له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا كه ته‌نها به ئامانجی په‌ره‌پێدانی داگیركاری و پیلان له ناوچه‌كه‌یه جگه له ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه هیچ مژده‌یه‌ك به‌دوای خۆی دا ناهێنێت.
به‌رده‌وامبوونی تاوان و كاره تیرۆریستیه‌كانی رژێمی زایۆنی له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له دژی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی فه‌له‌ستین و توندكردنی ئه‌و كرده‌وانه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دوایی دا و سودوه‌رگرتن له سه‌رقاڵ بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به قه‌یرانی جه‌نگی ئۆكرانیاوه، گۆیای ئه‌و راستییه تاڵه‌یه كه ئاسایی كردنه‌وه‌ی یه‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌لأ ئه‌م رژێمه‌دا ته‌نها ده‌بێته‌هۆی هاندان بۆ داگیركاری و سته‌م له سه‌رزه‌مینی فه‌له‌ستین و هه‌رچی زیاتر چاونه‌ترسی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تی.
له ئه‌نجام دا نه ته‌نها له به دیهێنانی ئاشتی له فه‌له‌ستین نزیك نابینه‌وه، به‌ڵكو راده‌ی داگیركاری، نائارامی، تاوان و تیرۆر و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رزه‌مینی فه‌له‌ستین زێده‌تر بووه.
چاوخشانێك به كۆمه‌ڵێ راپۆرت و زانیاری و ئاماری ره‌سه‌ن له‌م باره‌یه‌وه سه‌لمێری ئه‌م بۆچوونه‌یه:
1- له راپۆرتی رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2022 دا به ناونیشانی "سیسته‌می نه‌ژادپه‌ره‌ستی ئیسرائیل دژی فه‌له‌ستینیه‌كان: سیسته‌مێكی بێ به‌زه‌ییانه كه له‌سه‌ر بنه‌مای سوڵته‌گه‌ری و تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تی بنیات نراوه" هاتووه: كرده‌وه‌كانی سوڵته‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر زه‌وی و موڵكی فه‌له‌ستین، كوشتنی نایاسایی، گواسته‌وه‌ی زۆره‌ملێ، سنورداركردنی توندی هاتوچۆ، زه‌وتكردنی مافی هاوڵاتی بوون به‌شێكن له سیسته‌مێك كه خووی داوه‌ته جیاكاری نه‌ژادی له هه‌مبه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان.
ئیسرائیل به‌و پێشێلكارییانه‌ی كه به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و جیاكاری نه‌ژادی دێنه ئه‌ژمار، ئه‌م سیسته‌مه‌ی پاراستووه.
مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی