رەھەندەکانی شەڕی رووسیاو ئۆکرانیا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رەھەندەکانی شەڕی رووسیاو ئۆکرانیا

دەرئەنجامی ململانێی چین و ئەمریکایە ؟ یانیش سەرەتای دابەشبوونی جیھانە بۆ دوو بەرەی ئابووری یا دووبەری سەربازی؟ لەوکاتەوەی سەرۆکی چین لە ساڵی ٢٠١٣ پرۆژەی ڕێگای (حەریری) لە ژێر دروشمی( تەنیا ڕێگاو تەنیا پشتێنە، طریق واحد ، حزام واحد)ڕاگەیاند .

ململانێکان و پەیوەندیەکان و شەڕگەکان و ھاوپەیمانیەکان گۆڕانکاری زۆری بەسەر داھات. ھەر لە سەرھەڵدانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ لەدوای بەھاری عەرەبی، تا شەڕی یەمەن لە ساڵی ٢٠١٥ وگەڕانەوەی تاڵیبان بۆ ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢١ و دواتریشیان شەڕی رووسیاو ئۆکرانیا لە ٢٤ شوباتی ئەمساڵ. ئەمریکا ھەموو ھەوڵێکی گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی ئەم پرۆژەیەی چین ( ڕێگای حەریر) یا لە بار بەرێت یا دوای بخا.

ئەمریکا دەیەوێ لەڕێگای ناتۆ پشتێنەکی سەربازی لە بەرامبەر پرۆژەیەکەی چین دروست بکات، بەڵام ئەم پشتێنە سەربازییە پێش ئەوەی چینیەکان ھەراسان بکا، رووسەکانی ترساند، چونکە پەلھاویشتنی ناتۆ بۆ دەریای رەش و دەریای بەلتیق، ڕووسەکان دەخاتە بەردەم دوو بژاردەی مەترسیدار، ئەوانیش یا دژی چین بوەستێتەوە، یا بەگەمارۆی ئابووری و سەربازی بێ ھێزی بکەن. بەمەش کارتی چین و ھەڕەشەی ڕێگای حەریری چین لەدەستی رووسەکان بسووتێن.

بەڵام رووسەکان لەبەردەم ئەو دووریانەدا بەناچاری شەڕیان دژی ئۆکرانیاو و ھەرەشەشیان لەسوید و فلەندا کرد کە بەھیچ شێوەیەک ڕێگا نادات ( ئستۆلی ٦ ی ئەمریکی) لەژێر ناوی ناتۆ نزیکی کەنارەکانی ببێتەوە. لێرەوە ھێزەکانی بەرامبەر بە ئەمریکاش کەوتنەتە خۆ بۆ دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی تر ، رووسەکان و چینیەکان و ئێرانیەکان، کەوتوونەتە خۆ بۆ یەکلاکردنەوەی ناوچەکانی ھەژموونی خۆیان، ئێران لەعێراق بەتەواوەتی ناوچەی زۆنی سەوز و عێراقی یەکلاکردۆتەوە ئێستا لەھەوڵی بەلاداخستنی زۆنی زەردە.

رووسیاو ئێران لەھەوڵی بەلاداخستنی تورکیان یان ھەر نەبێ بێ لایەنکردنی تورکیان. ھەروەھا لەھەوڵی بەلاداخستنی تەواوی سوریان ئەویش بەگوشارخستنە سەر کوردەکانی سوریا.

ململانێی یەکلاکردنەوەی ناوچەکان بەردەوامیان دەبێت. دوا لێدوانی وەزیری دەرەوەی رووسیا لەم ڕۆژانە کە دەڵێت(ھەوڵدەدەین تەواوکەری ئابووری لەگەل ھاوپەیمانەکانمان چین و ھیند بەدیبھێنین) ئەمەش ئاماژەیەکە ، کە جیھان بەرەو دوو بەرەیی دەڕۆات.

ڕووسیا ھەوڵ دەدا و کار لەسەر ئەوە دەکات، کە ئەوروپا لەژێر کاریگەری ئەمریکاو بەریتانیەکان دەربھێنێ، چونکە رووسەکان گەیشتوونەتە ئەو راستیە تەنیا بەریتانیەکان و ئەمریکاییەکان لەپشت کەلەڕەقی ئۆکرانیان. بەڵام ئەسڵی مەوزوع چین و پرۆژەکەیەتی، کە مەترسیەکی ئابووری گەورەی بۆ سەر ئەمریکا دروست کردووە، چونکە ئەگەر پرۆژەی ڕێگای ئاوریشم سەربگرێ، توانای ئابووری چین لەساڵی ٢٠٣٠ دەبێتە دوو ئەوەندەی ئەمریکا.

دەگاتە نزیکەی ( ٦٤،٢) تڕیلۆن دۆلار، لەبەرامبەر (٣١) ترلیۆن دۆلار بۆ ئەمریکا. جگەلەمە لەمەودوا بانکەکانی چین دەبنە جێگرەوەی بانکی نێودەوڵەتی.

بانکەکانی چین لەو پرۆژەیە لەنێوان ٤ بۆ ٨ ترلیۆن دۆلار چ وەک وەبەرھێنان چ وەک قەرز دەدات بەو ووڵاتانە کە پرۆژەکە بەناویان دادەڕوات، تا ئێستا چین لەچوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا لەساڵی ٢٠١٣ وە تا ئێستا ٨ ملیار یۆرۆی بۆ وەبەرھێنان و ١٧٥ بۆ ٢٦٥ ملیاری دۆلاری وەک قەرز داوە بە ووڵاتان. ڕێگای ئاوریشم ، دوو ڕێگایە (ووشکانی و ئاوی) سێ کیشوەر بەیەکەوە گرێ دەدات ئاسیاو ئەوروپاو ئەفریقا.

 

هه‌واڵی گرنگ