ڕوسیا توڕه‌یه‌و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بەریتانیا دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕوسیا توڕه‌یه‌و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بەریتانیا دەکات

کۆشکی کریملن بەریتانیای ئاگادارکردەوە، بەهۆی پاڵپشتییەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئۆکرانیا  ئەگەر دبلۆماتکارەکانی بەریتانیا بگەڕێنەوە بۆ کیێڤ دەیانکەینە ئامانج.

کۆشکی کریملنی سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاند، کۆتا هاوکارییەکانی بەریتانیا بۆ ئۆکرانیا روسیای توڕەکردووە و بیر لە هێرشکردن بۆسەر بەریتانیا دەکاتەوە و قبوڵکردنی ئەم هاوکاریانەش لەلایەن کیێڤەوە زیاتر روسیا توڕەدەکات.

هاوکات کریملن ئاماژەی بەوەشداوە، "سوپای روسیا ئامادەن بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییە بەریتانییەکان و هەبوونی باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتان لە کیێڤ روسیا ناوەستێنێت لە هێرشەکانی بۆسەر ئەو شارە و ئەگەر دبلۆماتکارەکنی بەریتانیا بەگەڕێنەوە بۆردومان دەکرێن."

 

هاوکات جەيمس هیبی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا ئاشکرایکرد وڵاتەکەی بەشدارە لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخانی روسیا و دەشڵێت، چەکەکانی بەریتانیا لەسەرجەم ئەو هێرشانەدا بەکارهاتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەسەرەتای هێرشەکانی روسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا، بەریتانیا هاوکاری سەربازی و مرۆیی ئەو وڵاتە دەکات و لە ماوەی رابردوودا بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە چووە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیادا کۆبووەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا روسیا هەڕەشەی لەو وڵاتانە کردبوو کە هاوکاری ئۆکرانیا دەکەن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ