كۆشكی سپی رایگەیاند ڕووسیا لەڕێی ڕاگرتنی هەناردەكردنی گازەوە بۆ پۆڵەندا و بولگاریا، وزەی وەكو چەكێك بەكارهێناوە.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
لەمبارەیەوە وتەبێژی كۆشكی سپی جێن ساكی بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند: ” بەداخەوە ئەمە ئەو جۆرە هەنگاوەیە كە تیایدا وزە وەكو چەك بەكاردەهێنرێت، ئەوەش پێشبینیكراو بوو.”
ئەمەش دوای ئەوە هات ڕۆژی چوارشەممە ڕووسیا هەناردەكردنی گازی بۆ پۆڵەندا و بولگاریا ڕاگرت، ئەوەش بە هۆكاری ئەوەی دوو وڵاتەكە ڕەتیان كردۆتەوە پارەی گازەكە بە دراوی ڕوبڵی ڕووسی بدەن. ڕووسیا بەم كارەی ڕاستەوخۆ ئابوورییەكانی ئەوروپای كردە ئامانج.
رێبەرانی یەكێتی ئەوروپا سەركۆنەی بڕیارەكەی ڕووسیایان كرد،لەكاتێكدا كە ئابوورییەكەی ڕووسیا لەژێر سزا ئابوورییە توندەكانی ڕۆژئاوادایە و وڵاتانی ڕۆژئاواش یارمەتییە سەربازییەكانیان بۆ ئۆكرانیا زیاتر كردووە.