نیشانەكانی نەخۆشی تای خوێن بوون چین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیشانەكانی نەخۆشی تای خوێن بوون چین ؟؟

 

 

ماوەی تەنینەوەی ئەم نەخۆشییە (1 – 6) ڕۆژە ماوەكە پەیوەندی هەیە بە باری تەندروستی و تەمەنی كەسی بەركەوتە لە دوای وەرگرتنی ڤایرۆسەكە لە ئەنجامی گەستنی قرادی تووش بوو.

لەلایەكی تر ماوەی تەنینەوەی ئەم نەخۆشییە (5 – 13) ڕۆژە لەكاتی بەركەوتن بە خوێن و گۆشت و دەرهاویشتەكان تووش بوو دوای ئەو ماوەیە نیشانەكان بە كت و پڕی سەرهەڵدەدات وەك (تای بەرز، ئازاری ماسوولكەو سەرسوڕان و ئازاری مل و پشت ئێشەو سەرئێشەو سووربوونەوەی چاوو هەستەوەر زیاد دەبێ بەرامبەر ڕووناكی)، بەڵام ئەو نیشانانەی لە سەرەتای نەخۆشی سەرهەڵدەدات بریتییە لە هەستكردن بە دڵ تێكهەڵچوون و ڕشانەوەو سكچوون، ئازاری سك لە بەشی سەرەوەی لای ڕاست و سووربوونەوەی قوڕگ دواتر باری تەندروستی خراپتر دەبێت وەك بێ هێزی و خەواڵوو توانای هەستانەوەی نامێنێ، دڵە كووتەو دەركەوتنی پۆركی سوور لەسەر پێست و ناو دەم كە بۆ ماوەی (2 – 4) ڕۆژ دەخایەنێ، دوای ئەوە كۆئەندامە سەرەكییەكان تووش بوو لەكار دەكەوێت لە كۆتاییدا دەمرێت، ئەمەش ڕوودەدات لە هەفتەی دووەمی نەخۆشییەكە ڕێژەی مردن لە نێوان (10 – 40%) دەبێت.

هەموو حاڵەتێك نیشانەی تای بەرزی هەبوو لەگەڵ هەبوونی خوێن بەربوون بە تایبەت ئەو كەسانەی بەركەوتەیان هەیە لەگەڵ ئاژەڵ گوومان لە تووش بوونی دەكرێت.

هەموو كەسێك بەركەوتنیان هەبوو لەگەڵ حاڵەتی تووش بووی سەرەوە هەبێت ئەوانە بە تووش بووی هەژمار دەكرێت تا ئەو كاتەی بە پشكنین یەك لایی دەبێتەوە كە سەلامەتن (ئەنجامی پشكنینیان نێگەتیڤە)، بەڵام ئەو حاڵەتانەی كە نیشانەكان و بەركەوتەیان هەبوو لەگەڵ تووش بوو وە پشكنینی تاقیگەیی (IFAT-CFT-ELISA) پۆزەتیڤە پشت ڕاست كرایەوە ئەوا بە تووش بووی ڕاستەقینە هەژمار دەكرێت.

پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە تەنها شووشتنی ئاژەڵەكانە بە قڕكەرەكان مانگی جارێك لە وەرزی هاوین و پایز بۆ لە ناوبردنی قڕاد لەسەر پێستی ئاژەڵەكان، وە رشاندن هۆڵ و دەورووبەرو چاودێری كردنی و ڕێنمایی كردنی ئەو كەسانەی مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵەكان دەكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ