ئەو نەخۆشیانەی پێویستە بە پەلە سەردانی دكتۆر و نەخۆشخانە بكرێت ئەمانەن ...
1. سەرسووڕان.
2. پاتری قووتدان.
3. خوێنبەربوونی لووت كە نەوەستێت بە فریاكەوتنی سەرەتایی.
4. دەنگ كەوتن بۆ ماوەی زیات لە دوو هەفتە.
5. ئازارێكی زۆری گەروو كە نەتوانی دەم بكەیتەوە.
6. گرێ لە مل بە تایبەت لە بەساڵاچووان.
7. برینێكی ناو دەم كە زیاتر لە دوو هەفتە بخایەنێت.
8. قووتدانی بە زەحمەت بە تایبەت ئەگەر كەمبوونی كێشی لەشی لەگەڵدا بێت.
(د. سەڵاح عەبدولواحید سلێمان – پسپۆڕی نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ و جوانكاری لووت)