دۆخێكی مەترسیدار بەڕێوەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دۆخێكی مەترسیدار بەڕێوەیە

هەمووكەناڵە ڕاگەیاندنەكان بەتایبەت ئەوانەی سەربەدەسەڵات بەفەرمی و سێبەریانەوە باس لەوەدەكەن كەدۆخێكی نەخوازراو و مەترسیدار بەڕێوەیە، هەموویان لەهەواڵەكانیاندا خەریكی بڵاوكردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێن.
باچاوێك بەڕەوشی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگێڕین ئاخۆ لەدوای ڕوخانی ڕژێمیەكەی سەدام لە ساڵی 2003 چی گۆڕاوە؟ ئایا توركیا هەر توركیاكەی ئۆردۆگان نییە؟ ئێران هەر ئێرانەكەی جمهوری ئیسلامی نییە؟ سعودیە هەر سعودیەكەی ئالسعود نییە؟ سوریا هەر سوریاكەی بەشار نییە؟ ئوردون هەر ئوردنەكەی مەلیك عەبدوڵڵا نییە؟ كوەیت هەركوەیتەكەی ئالجەبر و ئیمارات هەر ئیماراتەكەی ئالنەهیان و قەتەر هەر قەتەرەكەی ئالحەمەد نییە؟ ئیسرائیل وڵاتی زایۆنیستەكان و كەرتی خۆرئاوا بەدەست فەتح و غەززەش بەدەست حەماسەوەنییە؟ عێراق و لوبنانیش هەر دو وڵاتە بێ خاوەن و فرەخاوەنەكەنین؟ هەرێمی كوردستانیش لە 1991 وە هەر هەرێمەكەی پارتی و یەكێتی نییە؟
با وازلە حاڵ و گوزەرانی وڵاتانی ناوچەكەبهێنین، ئایا لەماوەی ئەم 30 ساڵەی ئێوە فەرمانڕەوای ئەم هەرێمەن ڕەوش و گوزەرانی ئێوە ڕۆژبەڕۆژ باشتر و ڕەوش و حاڵ و گوزەرانی میللەتیش ڕۆژبەڕۆژ خراپتر نەبووە؟
بۆیە من پێم باشە بۆلەمەودوا لەهەواڵەكانەوە بڵێن بەهۆی ئەو بارە نالەبارە خولقاندومانە حاڵ و گوزەرانی میللەت ڕۆژبەڕۆژ خراپتردەبێت.
ئەو ئاوەلێڵەی ئێوەباسی دەكەن تەنیا بۆئەوەیە كەئێوە ڕاوی خۆتان ئەنجام بدەن، ئەگەر هەموو میللەتیش بكەوێتە ناوتۆڕەكەتانەوە بەلاتانەوە ئاساییە، ئەوە دۆخی میللەتە نالەبارە نەك هی ئێوە.

 

هه‌واڵی گرنگ