هەڵەی باو لە ناو خەڵكی ئێمەدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵەی باو لە ناو خەڵكی ئێمەدا

 

 

من كەلەكەم دێشێت با بچم سۆنەرێك بكەم بزانم گورچیلەم باشە.

یەكەم هۆكاری ئازاری كەلەلەكان ماسولكەكانە نەك گورچیلە، هەروەها هەرگیز بێ پرسی پزیشكی هەناوی خۆت سۆنار مەكە، چونكە سۆنارەكە شتێكی گشتی پشان دەدات و مەرج نییە نەخۆشییەكەت بدۆزێتەوە.

من حەبی زەختەكەم (80) ملیگرامە، زەختەكەم بەرزە كەچی بۆیان گۆریووم بە (10) ملیگرام، شتی وا چۆن دەبێت ؟

هێزی دەرمانەكان دەگۆڕێن بەپێی ماددەكەی ناوی. (5) ملیگرام لە حەبێك بە قەد (160) ملگم ی حەبێكی ترە.

سك پڕەو زوو زوو دڵی تێكەڵ دێت، تەحەمولی كە ئەوە قژی منداڵەكەت دروست دەبێت!

ژنی سك پڕ هیچ پێویست ناكات تەحەمولی ئەو دڵ تێكهەڵانە بكات و چارەسەری دەوێت، هاتنی قژی منداڵ ڕەبتی نییە بەم حاڵەتەوە.

(د. زانیار ئاغال – پزیشكی پسپۆڕی هەناوی)

 

هه‌واڵی گرنگ