ئەگەر جگەرەكێشن، زۆر گرنگە ئەم زانیاریانە بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەگەر جگەرەكێشن، زۆر گرنگە ئەم زانیاریانە بزانن

 

 

لە ئێستادا لەسەرتاسەری جیهان، شێرپەنجەی سییەكان بە سەرەكییترین هۆكاری مردن بەهۆی شێرپەنجە دادەندرێت و لە پلەی یەكەمی كوشندەتریینی شێرپەنجەكانە.

هۆكاری سەرەكی بەجۆرێك كە لە (90%) ی هۆكاری تووشبوون بەم شێرپەنجە ترسناكە، جگەرە كێشانە.

یەكێك لە سەرەكیترین هۆكارەكانی كوشندەیی شێرپەنجەی سییەكان ئەوەیە كە زۆربەی هەرە زۆری نەخۆشەكان كاتێك دەسنیشان دەكرێن، لە قۆناغەكانی دوایی نەخۆشییەكەن بەجۆرێك كە چارەسەریان زۆر قورسە.

لە ژێر ڕۆشنایی ئەم ڕاستییەدا، لەم چەند ساڵەی دوایی، كۆمەڵە پزیشكییەكانی سنگ و سییەكانی ئەمریكاو ئەوروپا، دوای چەند توێژینەوەیەكی تۆكمە لەسەر بابەتی دەستنیشانكردنی پێشینە یان پێشوەختی شێرپەنجەی سییەكان، چەند ڕێكارێكی نوێیان ئاماژە پێداو دوای ئەوە بوو بە ڕێكارێكی كلینیكی پزیشكی بۆ (سكرین) كردن یان دەستنیشانكردنی پێشینە بۆ شێرپەنجەی سییەكان.

دەستنیشانكردنی پێشینە بۆ شێرپەنجەی سییەكان چۆن و بۆ كێ بكرێت ؟

لەڕێگەی تیشكی سی تی سكان یان (مفراز) CT scn ەوە دەبێت، بە جۆرێك كە ڕێژەیەكی كەم لە تیشكەكە بەكاردێت بۆ كەمكردنەوەی ماك و لێكەوتەكانی تیشكەكە لە داهاتوودا.

كێ پێویستە بیكات ؟ هەموو جگەرە كێشێك پێویستە بیكات ؟

نەخێر، بۆ هەموو جگەرە كێشێك ناشێت، تەنها ئەم گروپە دەگرێتەوە:

یەكەم/ دەبێت تەمەنی كەسەكە لە نێوان (50 – 80) ساڵ بێت، تەمەن لەم ڕێژەیە كەمترو زیاتر شمولی ناكات.

دووەم/ بەلایەنی كەم ڕۆژانە بیست جگەرەی كێشابێت بۆ ماوەی بیست ساڵ یان زیاتر، یان ڕۆژانە چل جگەرەی كێشابێت بۆ ماوەی (10) ساڵ یان زیاتر.

سێیەم/ یان ئەو كەسانەی گروپەكەی سەرەوە ئێستا وازیان لە جگەرە كێشان هێناوە، بەڵام ماوەی وازهێنانەكە كەمترە لە (15) ساڵ، ئەگەر (15) ساڵ زیاتر بێت وازهێنانەكە، شمول ناكات.

چوارەم/ كەسەكە نابێت هیچ نیشانەیەكی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەكانی هەبێت.

ئایا سوودی چییە ئەم دەستنیشانكردنە پێشینەیەی شێرپەنجەی سییەكان ؟

دەتوانین بەم ڕێگەیە بەشێكی بەرچاوی نەخۆشییەكە لە قۆناغەكانی سەرەتایی دەستنیشان بكەین، ئەو كاتە چارەسەر ئاسان و گونجاوتر دەبێت و دەشێ ژیانی كەسی تووشبوو بۆ ماوەیەكی بەرچاو درێژ بكرێتەوە.

(د. زانا دزەیی – پسپۆڕی هەناو)

 

هه‌واڵی گرنگ