لە یەكەم رۆژی جەژن بە نازوور دەرزی لە نێو جەستەی منداڵێك دەرهێندرا.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم نوسیویەتی، لە یەكەم ڕۆژی جەژندا پزیشكێكی تایبەتی نەشتەرگەر توانیویەتی منداڵێكی تەمەن دوو ساڵان لەمردن رزگار بكات و قولابەیەك لە قورگی دەربهێنێت.
ئەمەو منداڵەكە تەمەنی دوو ساڵان بووەو بەهۆی قوتدانی دەرزی و خوێنبەربوونی قوڕگ و سورێنچك لەشاری هەولێر لەلایەن پزیشكی پسپۆڕی هەرس و گەدە (د. بارزان حوسێن بەرزنجی) بەبێ نەشتەرگەری بەڕێگەی نازور توانی دەرزییەكە دەربهێنێت.