هۆكارەكانی ئازاری ئەژنۆ بزانن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی ئازاری ئەژنۆ بزانن

 

 

ئازاری ئەژنۆ ئێستا كەسانێكی زۆر گیرۆدەی ئەم ئازارە بونەو دەناڵینن بەدەستیەوە كە ئەمەش كۆمەڵێك هۆكاری هەیە كە تووشی ئازاری ئەژنۆ دەبێت.

هۆكارەكانی ئازاری ئەژنۆ ئەمانەن ...

1. سەوەفان : ئەمە یەكێكە لە گرنگترین هۆكارەكانی ئازاری ئەژنۆ.

2. ڕۆماتیزم : تووشی زۆربەی جومگەكان دەبێت بەتایبەت ئەژنۆ وا دەكات ئازارێكی زۆر تووشی ئەژنۆ ببێت.

3. سوڕانی كڵاوەی ئەژنۆ : ئەم هۆكارە كەمتر روودەدات، چونكە لەكاتی روودانی نەخۆش خۆی هەست دەكات كلاوەی ئەژنۆی سوڕاوەو زوو چارەسەر وەردەگرێت.

4. پچڕانی بەستەری ئەژنۆ : لە یاریزان و ئەوانەی ئیشی قورس دەكەن زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن.

5. كێش زۆری : ئەوانەی كێشیان زۆرە بەهۆی قورسی كێشیان لەسەر ئەژنۆ تووشی ئازاری ئەژنۆكان دەبن.

6. نەمانی لینجی ئەژنۆ یەكێكی ترە كە هۆكارەكان.

7. بەركەوتنی زەبر بە ئەژنۆ.

8. زۆر بەپێوە وەستان ئازار بە ئەژنۆو پشت دەگەیەنێت.

9. هەڵگرتنی شتی قورس.

چارەسەر ...

چارەسەری بەپێی جۆری نەخۆشیەكەو هۆكارەكەی دەگۆڕێت دوای پشكنین لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە چارەسەر دەدرێت بە نەخۆش.

چی بكرێت بۆ ئەوەی ئازاری ئەژنۆ كەم بكرێتەوە ؟

1. پشوو دان بە ئەژنۆ.

2. دابەزاندنی كێش.

3. وەرزشی تایبەت ئەژنۆ.

4. بەرزكردنەوەی ئەژنۆ بەقەد دیوارێك بۆ ماوەی (15) خولەك.

(د. سۆران موحەمەد غەریب – پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات)

هه‌واڵی گرنگ