قلیشاوی پاژنەی پێ‌ بە 3 ڕێگە چارەسەر بكە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قلیشاوی پاژنەی پێ‌ بە 3 ڕێگە چارەسەر بكە

 

 

یەكێك لە گرفتە باوەكانی بەشێك لە خەڵكی قڵیشانی پاژنەی پێیانە كە بەهۆی بەركەوتنی بە تەنی زبرو ئاوەوە دروست دەبێت، دەتوانن سوود لە رێگە سروشتییەكان وەربگرن بۆ نەمانی ئەو گرفتە.

ئەوانەی كێشە قلیشانی پاژنەی پێیان هەیە سێ رێگەی سروشتی هەیە بۆ نەمانی ئەو قڵیشانە ئەوانیش ئەمانەن :

1. ئاو خواردنەوەی زۆر : پێویستە بەردەوام رێژەیەكی زۆر لە ئاو بخۆیتەوە تا لەم رێگەیەوە رێگری بكەیت لە ووشكبوونەوەی پێست، چونكە یەكێك لە هۆكارەكانی قڵیشانی پێست بریتییە لە كەمبوونەوەی ئاو لە جەستەدا.

2. ئاوی لیمۆ : بڕێكی زۆر مادەی ترشی تێدایە، ئەم ترشەش دەبێتە هۆی تواندنەوەو لابردنی خانە وشك و مردووەكان، هەر بۆیە دەتوانیت رۆژانە ئاوی لیمۆ بكەیت بە قاچتدا.

3. بەكارهێنانی كرێمی قاچ : یەكێكی تر لە كاریگەرترین چارەسەرەكان بریتییە لە چەوركردنی قاچەكانت بە كرێمی تایبەت، ئەم چەوركەرانە شێداری بۆ پێستەكەت دەگەڕێننەوەو دەبنە هۆی لابردنی قڵیشاویەكەی.

 

 

هه‌واڵی گرنگ