ڕێگە بە پزیشكێك نەدرا نەشتەرگەری ئەنجام بدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێگە بە پزیشكێك نەدرا نەشتەرگەری ئەنجام بدات

 

 

بەناو پزیشكێك دێتە هەولێر تاكو نەشتەرگەری ئەنجام بدات، بەڵام هیچ مۆڵەتێكی كاركردنی نەبووە، بۆیە ڕێگەی پێنەدراوە هیچ كارێك بكات.

سەندیكای پزیشكانی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، بۆ رێگریكردن لە هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیانمان لەلایەن كەسانێك كە پیشەیان بۆتە هێنانی پزیشكی بیانی بۆ كاركردن لە نەخۆشخانە تایبەتەكان، پاش بەدواداچوونێكی وورد لەلایەن لێژنەكانمانەوە، ئەمڕۆ رێگریكرا لەوەی پزیشكێكی بیانی كە بێ ئەوەی مۆڵەتی كاركردنی سەندیكای پزیشكانی هەبێت لە ڕێگەی كەسێكەوە هاتبووە شاری هەولێر بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری بۆ زیاتر لە (50) كەس لەوانەیە بەنیازی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بوونە.

لەكاتی بینینی نەخۆش لێژنەكانمان سەردانیان كرد بۆ ئەوەی دۆكیۆمێنتی تەواومان لابێت بۆ گرتنە بەری ڕێكاری یاسایی.

هەر بۆیە ناوبراوو ئەوەش كە هێنابووی سكاڵای یاساییان لەسەر تۆماركرا، وە هەموو ئەوانەی هاوكاریشیان كردوونە بەپێی یاسا ڕێكاریان بەرامبەر دەگیرێتە بەر، ڕێگەش نەدرا هیچ نەشتەرگەریەك ئەنجامبدات.

هه‌واڵی گرنگ