عەدەسەی لكاوی سەر گلێنە بۆچی خراپە ؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عەدەسەی لكاوی سەر گلێنە بۆچی خراپە ؟

 

 

بەگشتی عەدەسەی لكاو بۆ سێ مەبەست بەكاردێت:

یەكەم: بۆ مەبەستی باشكردنی بینین لە جیاتی چاوێلكە.

دووەم: بۆ مەبەستی جوانكاری.

سێیەم: بەمەبەستی چارەسەر لە كاتی هەبوونی ڕووشانی گلێنەی چاو یان دوای هەندێك جۆری نەشتەرگەری چاو.

بەكارهێنانی عەدەسەی لكاو چەندین كاریگەری خراپی هەیە لەسەر چاو كە هەندێكیان كاتین و هەندێكیشیان كاریگەری درێژخایەنن.

ئەگەری دروستبوونی كاریگەریە خراپەكان زیاتر دەبێت ئەگەر عەدەسەكە بەگوێرەی ڕێنماییەكان بەكارنەهێنرێت.

كاریگەریە خراپەكان ئەمانەن ...

1. سووربوونەوەی چاوو هەوكردنی لكاوەی چاو.

2. ڕووشانی گلێنەی چاو.

3. وشكی چاو.

4. برینداربوونی قووڵی گلێنەی چاو.

5. كەمبوونەوەی ئۆكسجینی پێویست بۆ گلێنەی چاو.

6. تووشبوونی هەوكردنی بەكتریایی گلێنەی چاو.

7. دروستبوونی مولولە خوێن لەناو گلێنەی چاو (گلێنەی چاو هیچ لوولە خوێنێكی تێدا نییە).

8. تەحەمولنەكردنی دانانی عەدەسە.

9. تێكچوونی گلێنەی چاو دروستبوونی تانەو توانەوەی گلێنە كە هەندێك جار پێویستی بە نەشتەرگەری گۆڕینی گلێنە دەبێت.

10. لەكاتی بەكارهێنانی عەدەسەی لكاو بۆ ماوەیەكی دووروو درێژ، لەوانەیە ببێتە هۆی داكەوتنی پێڵوی چاو.

(د. ئەبوبەكر زاهیر كاوانی – پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو)

هه‌واڵی گرنگ