سكلێرۆدێرما یەكێكە لە نەخۆشییە ڕۆماتیزمیە درێژخایەنەكان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سكلێرۆدێرما یەكێكە لە نەخۆشییە ڕۆماتیزمیە درێژخایەنەكان

 

 

دەبێتە هۆی ڕەقبوونی پێست و خانەو شانە نەرمەكانی تری لەش وەكو بۆڕیەكانی خوێن، كۆئەندامی هەرس، ماسولكە، دڵ، سیەكان و گورچیلەكان.

بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی كۆلاجین لە پێست و شانە نەرمەكان دروست دەبێت.

نەخۆشیەكە هۆكاری بۆماوەیی و ژینگەی هەیە وەكو بەركەوتنی دەرمان و ڤایرۆس و ماددە كیمیاییەكان.

زیاتر لە ئافرەتاندا دەردەكەوێت لە تەمەنی (30 – 50) ساڵیدا.

نیشانەكانی ...

ڕەقبوونی و بریقەدار بوونی پێست و گۆڕانی ڕەنگی پەنجەكان بە سەرما، دڵەكزێ و كێشەی گەدەو ڕیخۆڵە، ئازاری و ئاوسانی جومگەكان هەروەها تەنگە نەفەسی و كۆكە.

دیاریكردنی نەخۆشیەكە لەلایەن پسپۆڕی جومگە ڕۆماتیزم دەكرێت بە وەرگرتنی مێژووی نەخۆشیەكەو پشكنینی كلینیكی و چەند پشكنینێكی تاقیگەی ئەنجامدەدەرێ.

چارەسەری نەخۆشیەكە ...

هەرچەندە چارەسەری كۆتایی نیە، بەڵام نەخۆشەكە سوود لە دەرمانی ستیرۆیدی و دژە ڕۆماتیزمیەكان و فراوانكەری بۆڕیەكانی خوێن وەردەگرێ و بەپێی ئاستی سەختی نەخۆشیەكە چارەسەر دەكرێ.

ئاڵۆزبوونی نەخۆشیەكە ...

ئەگەر نەخۆشەكە بەردەوام نەبێت لەسەر چارەسەرو ڕێنماییە پزیشكیەكان نەخۆشیەكە كاردەكاتە سەر ئەندامە گرنگەكانی لەش لەكاركەوتنیان وەكو گورچیلەو دڵ و سیەكان و بۆڕییەكانی خوێن و ڕیخۆڵەكان.

(د. هێمن مەحمود ئاغا – پزیشكی نەخۆشیەكانی جومگەو ئێسك و رۆماتیزم)

 

هه‌واڵی گرنگ