پۆتین داوای لێبووردن لە ئیسرائیل دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆتین داوای لێبووردن لە ئیسرائیل دەكات

 

 

(ڤلادیمێر پۆتین) سەرۆكی ڕووسیا لەسەر لێدوانە دژە جووەكانی ئەمدواییانەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی (سێرگی لاڤرۆڤ) داوای لێبووردنی لە سەرۆك وەزیری ئیسڕائیل (نەفتاڵی بێنێت) كردووە.

لاڤرۆڤ لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسێكی كەناڵێكی ئیتاڵی وتی: گەورەترین دژە جوو جوولەكەكان خۆیانن، هیتلەریش بە ڕەچەڵەك جوولەكە بووە.

ئۆفیسی سەرۆك وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت وتی: سەرۆك وەزیر داوای لێبووردنەكەی پۆتینی لەسەر لێدوانەكانی لاڤرۆڤ پەسەند كردووەو سوپاسی كردووە لەسەر ڕوونكردنەوەی ڕەفتاری لاڤرۆڤ بەرامبەر گەلی جوولەكەو هۆڵۆكۆست.

كرێملن لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بە داوای لێبووردنەكە نەدا، بەڵام وتی: سەرۆكی ڕووسیا باسی لەو (6) ملیۆن جوولەكەیە كردووە كە لە گەڕەك و ناوەندەكانی گرتندا لەلایەن نازییەكانەوە ئەشكەنجەدران و كوژراون، لە (40%) یان هاوڵاتیانی یەكێتی سۆڤییەت بوون، هەروەها هیوای باشی و تەندروستی بۆ سەربازە خانەنشینكراوەكانی ئیسڕائیل خواستووە. لە بەرامبەردا نەفتاڵی بێنێت باسی لە ڕۆڵی یەكلاكەرەوەی سوپای سوور كردووە لە سەركەوتن بەسەر نازییەكاندا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ