لە ئەنجامی زیادبوونی كاریگەری بارستە هەوای ساردو شێداری دەریای ناوەراست لەسەر كەشی ناوچەكانمان سبەی شەممە ئاسمانی هەرێم بە زۆری نیمچە هەوراوی دەبێت لەكاتەكانی نیوەرۆ تا ئێوارە لە زۆربەی ناوچەكاندا ئەگەری بارانبارینی پچر پچرو هەندێك ناوچەش ئاستی بارانەكە بەخور دەبێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.
(ئاراس جەبار) شارەزای بواری كەشناسی لەهەرێم بڵاویكردۆتەوە، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی (5 – 6) پلەی سیلیزی دیكە نزمدەبنەوە كەش تا رادەیەك سارد دەبێت و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاكانی هەرێم سلێمانی (17 – 11)، هەولێر (18 – 13) پلە، دهۆك (18 – 12) پلە، هەڵەبجە (23 – 14) پلە، كەركوك (21 – 16) پلە لەناوچەكانی گەرمیان (26 – 17) پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین (18 – 13) پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی سۆران (16 – 12) پلە دەبێت، خێرایی با كاتەكانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە چاڵاك دەبێت (25 – 40) كم/س لە ئاڕاستەی باشورو باشوری رۆژئاواوە.