سوودە تەندروستیەكانی قۆخ گەلێك زۆرن بۆ ڕێگری كردن لە نەخۆشی و پاراستنی تەندروستی مرۆڤ كە گرنگترینیان ئەمانەن :
1. لە كاتی ڕیجیم و دابەزاندنی كێش و ڕێگری كردن لە قەڵەو بوونەوەو زۆری كێش، چونكە بڕێكی كەم كالۆری تێدایەو دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەكان و ئاوو مرۆڤ هەست بە تێری دەكات.
2. بۆ خانمانی دووگیان : ڕێگری دەكات لە توشبوون بە قەبزی و زۆربەی ڤیتامین و كانزا سەركیەكانی تێدایە كە گرنگن بۆ گەش كۆرپەلەو دایكان.
3. ڕێگری دەكات لە كەمی پۆتاسیۆم ؛ بۆیە ڕۆڵێكی باشی هەیە لە خۆپاراستن و كۆنتڕۆڵ كردنی بەرزی فشاری خوێن.
4. یەكێكە لە خۆراكە گرنگەكان بۆ گەشەی منداڵ و كێش و باڵای تەندروست.
5. پاراستنی تەندروستی پێست و گەش بوونەوەیی و نەهێشتنی چرچ و لۆچی و ڕەشی پێش چاوو سیس بوونی پێست و زوو سپی بوونی مووەكانی قژو هەڵوەرینی.
6. چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چاڵاك كردن و پاككردنەوەی ڕێخۆڵە لە ماددە ژەهراوییەكان و كەمكردنەوەی غازات.
7. خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسك و هەوكردنی جومگەكان و چەندین جۆری شێرپەنجە.
8. یارمەتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە لە خوێندا، میوەیەكی زۆر باشە بۆ كەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە.
9. پاراستنی تەندروستی چاوو بەهێز كردنی بینین و خۆپاراستن لە شەوكوێری.
10. كەم كردنەوەی گرژبوونی ماسولكەو هیلاكی و شەكەتی بەردەوام و تووڕەیی.
11. پاراستنی ددانەكان و نەهێشتنی كلۆری و هەوكردن و ئاوسان و خوێنبەر بوونی پووك.
(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)