یەكەم حاڵەتی تای خوێن بەربوون لە موسڵ تۆمار كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم حاڵەتی تای خوێن بەربوون لە موسڵ تۆمار كرا

 

 

دوای ڕاگەیاندنی یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە شاری موسڵ، بەرپرسی شانەی قەیرانەكانی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، تەواوی گەڕەكی گۆكجەلی لە شارەكە كەرەنتین كراون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای نەینەوا گومانی هەبوونی تووشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی لە شاری موسڵ هەبوو، بەو هۆیەوە هەڵمەتێكی پشكنینی چەند گەڕەكێكی شارەكەی ئەنجامداو دەرئەنجامیش یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە گەڕەكی گۆكجەلی شارەكە تۆمار كرا.

ئەمەو تووشبووەكە ئافرەتێكی تەمەن (52) ساڵەیەو لەگەڵ خێزانەكەی مەڕوماڵات بەخێو دەكەن، ئێستاش باری تەندروستی جێگیرو باشە.

ئێستا تەواوی گەڕەكی گۆگجەلی لەژێر كۆنترۆڵی تیمەكانی تەندروستی دایەو سەرقاڵی پشكنینی زیاترن و گەڕەكەكەش كەرەنتین كراوە، بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە هاوڵاتیان نادرێت لە گەڕەكەكە دەربچن و هەروەها هاوڵاتی گەڕەكەكانی تریش بچنە نێو گەڕەكی گۆكجەلی.

 

هه‌واڵی گرنگ