لە جەژن رۆژانە 100 نەخۆشی شێرپەنجە چارەسەریان وەرگرتووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە جەژن رۆژانە 100 نەخۆشی شێرپەنجە چارەسەریان وەرگرتووە

 

 

سەرەڕای پشووە فەرمیەكان و ڕۆژانی جەژن ڕۆژانە نزیكەی (100) نەخۆشی شێرپەنجە لە سەنتەری ژیانەوە چارەسەری بۆكراوە.

سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشك سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە تایبەتە بە چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە، سەرەڕای پشووە فەرمیەكان و ڕۆژانی جەژن، ڕۆژانە لە خزمەتكردن بەردەوام بوون، لە ماوەی رۆژانی پشووی جەژندا رۆژانە نزیكەی (100) نەخۆش سەردانی كردووەو چارەسەری تیشكی بۆ كراوە.

هەروەها زیاتر لە (35) نەخۆش سیتی سكانی بۆ كراوە كە بۆ پلانی تیشكی پێویستە لە كاتی چارەسەر بە تیشك، (40%) ی ئەو نەخۆشانەی سەردانی سەنتەرەكە دەكەن لە دەرەوەی پارێزگای سلێمانین و لە شارەكانی تری هەرێم و باشورو ناوەراستی عێراقەوە بەمەبەستی چارەسەرو بەپلانی سەنتەری ژیانەوە كاتەنیان بۆ ڕێك دەخرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ