ئەو هاوڵاتییەی تووشی تای خوێن بەربوون ببوو، گیانی لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو هاوڵاتییەی تووشی تای خوێن بەربوون ببوو، گیانی لەدەستدا

 

 

ئەو كەسەی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە شاری كەركوك تووشی تای خوێنبەربوون بوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەك لە ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بە كەركوك ناوی راگەیاندووە، ئەو كەسەی چەند رۆژێك لەمەوبەر تووشی تای خوێنبەربون بوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.

جەختیشیكردۆتەوە، ماوەی چەند رۆژێك بوو باری تەندروستی ناجێگیر بوو بەو هۆیەوە لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدا بوو.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە، كە تەرمی توشبووەكە شۆردراوەو لە چاوەڕوانی تیمی پزیشكی داد – دان بۆ هەڵگرتنەوەو دواتر ناشتنی تەرمەكە.

ئەو هاوڵاتییەی بە تای خوێنبەربوون مردووە، تەمەنی (47) ساڵەو قەسابی گەڕۆك بووە، پێنج رۆژ بوو لە نەخۆشخانەی ئازادی لەژێر چاودێری تەندروستیدا مابۆوە.

ئەوەش یەكەم حاڵەتی مردن و توشبون بوو بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای كەركوك.

لە چەند هەفتەی رابردودا وەزارەتی تەندروستی عێراق بەڕەسمی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوونی لە عێراق راگەیاند.

 

هه‌واڵی گرنگ