بەهۆی هێرشەکانی سوپای رووسیاوە لە ئۆکراینا، ٢٢٥ منداڵ کوژراون و ٤١٣ی دیکەش برینداربوون.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
لەمبارەیەوە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئۆکرانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای رووسیاوە، زیاتر لە هەزار و ٦٣٥ دامەزراوەی پەروەردەیی زیانیان بەرکەوتووە، لەوانەش ١٢٦یان بەتەواوی خاپووربوون.
شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ئەمڕۆ، ٢٢٥ منداڵ کوژراون و ٤١٣ی دیکەش برینداربوون.