ئەندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە 150 واژۆیان كۆكردۆتەوە بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری پیشەسازی.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 11 ی ئایاری 2022 ئەحمەد جبوری، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاشكرای كردووە، زیاتر لە 150 واژۆی پەڕلەمانتاران كۆكراوەتەوە بۆ لەكارخستنی منهل خەباز، وەزیری پیشەسازی لە پۆستەكەی بەهۆی ئاشكرابوونی كۆمەڵێك دۆسیەی گەندەڵی لەسەری.
هه‌روه‌ها ئه‌ه‌شی خستۆته‌روو، كۆكردنەوەی واژۆی زیاتر بەردەوامە بۆ ئەوەی داواش لە سەرۆك وەزیران بكەین تاوەكو دەستپێكێشانەوە لە وەزیری پیشەسازی و بریكارەكەی بكات و ڕەوانەی لێكۆڵینەوەیان بكات لەسەر دۆسیەكانی گەندەڵی، كە ئێستا پێشكەشی دادگا و دەستەی دەستپاكی كراوە.



