یەكەم توشبوی كۆرۆنا لە كۆریای باكور راگەیاندرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم توشبوی كۆرۆنا لە كۆریای باكور راگەیاندرا

دوای زیاتر لە 2 ساڵ ، كۆریای باكور تۆماركردنی یەكەم توشبووی بەو پەتایە راگەیاند و سەرۆكی كۆریای باكور حاڵەتی باری لەناکاوی لە وڵاتەکەدا راگەیاند.

میدیاکانی کۆریای باکور بڵاویانکردوەتەوە، یەكەم توشبووی ڤیرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو(ئۆمیکرۆن) لەو وڵاتە تۆمار كراوە.

سەرۆكی كۆریای باكور كیم جۆنگ ئون لە كۆبونەوەی بەپەلەی نوسینگەی سیاسی حزبەكەی وتویەتی، ئامانجیان لە ناوبردنی پەتاكەیە لە ماوەیەكی كەمدا، ئەوەش بەهۆی ئاست بەرزی بیركردنەوەی گەلی كۆریا و سەركەوتوو دەبن لە راگەیاندنی حاڵەتی لەناكاو و كەرەنتینەی تەندروستی.

سەرۆكی كۆریای باكور جەختی لەوەش كردووەتەوە، چاودێری سنورەكان چڕ دەكەنەوە بۆ كۆنترۆڵ كردنی پەتاكە و داواش لە هاوڵاتیان دەكات لە رێگەی داخستنی ناوچەكانیانەوە بە تەواوەتی لە سەرجەم شار و ناوچەكانی وڵات، رێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بگرن.

هه‌واڵی گرنگ