بزانە برای رۆژنامەنوسەكە فەلەستینیەكە چی بە پاپا و ئیسرائیلیش وتوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بزانە برای رۆژنامەنوسەكە فەلەستینیەكە چی بە پاپا و ئیسرائیلیش وتوە

براى خانمە پەیامنێری کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە، شیرین ئەبو عاقلە لە کەمپی پەنابەرانی جەنین لە کەناری خۆرئاوای داگیرکراو، بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل گیانی لەدەست دا دەڵێت كە پاپا فرەنسیس پەیوەندی پێوەكردووەو سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلیش سەردانی كردووە بەڵام وەلامی هەردوكیانی داوەتەوە .

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

براکەی شیرین نوسیویەتی و دەڵێت :پاپا فرەنسیس سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکی جیهانی پەیوەندی پێوەکردم و داوای لێ کردم کار بکەم بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و بەڵێنیپێدام لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکات و ئەوەیشی پێ ووتم کە ئەو شیرین بەکچی خۆی دەزانێ و لە پەیوەندیدا ئەبێت لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دەرخستنی تاوانەکە.

منیش پێم ووت :ناتوانم ئەوکارە بکەم ، چونکە تاوانەکە جیهانیەو منیش ڕۆڵەیەکی ئەم جیهانەم.

- لە پوستێکی تریدا دەڵێت : کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل سەردانی کردم و داوای لێ کردم لەکەناڵی جەزیرە دەربکەوم و کار بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بکەم ,وەبەڵێنی بڕە پارەیەکی گەورەی پێدام.

- منیش لەوەڵاەمدا پێم ووت :

شیرین تەنها خوشکی من نیە بەڵکو خوشکی هەموو فەلەستینیەکانە بەتایبەتی و هەموو دنیاشە بەگشتی ،بۆ ئەو کارە ئەبێت سەردانی هەموویان بکەیت ،ئەویش بە توڕەییەوە ڕۆیشت.

- هەموو سیستەمە ڕۆژنامەنوس کوژو مرۆڤ کوژو دڕندەو ستەمکارەکان و پشتیوانەکانیان ئەوە پیشەو هەڵس و کەوتیانە لە دوای تاوانە قێزەونەکانیان بۆ داپۆشین و پەردەپۆشکردنی تاوانەکانیان و بەلاڕێدابردن و چەواشەکردنی ڕای گشتی.

- بەڵام ئافەرین بۆ جوامێری و مەردایەتی کەسوکارو خانەوادەی ئەو قوربانیانەی کە مل نادەن بۆ هەڕەشەو چاوسورکردنەوەو فریودان و هەڵخەڵەتاندن بەناوی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون و بێدەنگ کردن بە پارەو سەروەت و سامان.

هه‌واڵی گرنگ