عێراق گەنم لە ڕۆمانیا دەكڕێ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق گەنم لە ڕۆمانیا دەكڕێ

عێراق سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ ڕۆمانیا، بە مەبەستی کڕینی گەنم و دانەوێڵە و گەشەپێدانی پسپۆڕیی کادرە عێراقییەکان، لە بواری پشکنینی تاقیگەیی و کۆنترۆڵی جۆری.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دانەویڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، لەگەڵ باڵێۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کۆبووەوە، بۆ گفتوکردن لەسەر چۆنێتی ھاوردەکردنی گەنم و دانەویڵە لە رۆمانیاوە.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دانەویڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق جەختیکردووەتەوە، گرنگە حکومەتی ڕۆمانیا بەشداری بکات لەو کەمکردنەوانەی، کە حکومەتی عێراق ڕایاندەگەیەنێت بۆ ھاوردەکردنی گەنم و دانەوێڵە لە دەرەوەی وڵات.

جێی باسە،لە دوای سەرھەڵدانی شەڕی ئۆکرانیاوە، کە پێشتر عێراق بەشێک گەنمی لەو وڵاتەوە ھاوردە دەکرد، بە شوێن سەرچاوەی دیکەی ھاوردەکردنی گەنمدا دەگەڕێت، پێشتریش عێراق گفتوگۆی لەگەڵ ئوسترالیا و وڵاتانی دیکەدا کردووە، بە مەبەستی ھاوردەکردنی گەنم و دانەوێڵە و بایەخدان بە یەدەگی ستراتیژی گەنم لە کۆگاکانی وڵاتەکەیدا.

هه‌واڵی گرنگ