وەزارەتی دەرەوە عێراق ئیدانەی تۆپبارانی ئێران بۆ سەر چەند شوێنێكی ناوچەی سیدكانی لە سنوری هەولێر كرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق ئیدانەی تۆپبارانی ئێران دەكات بۆ سەر چەند شوێنێك لە ناوچەی سیدەكانی سنوری شاری هەولێر لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
وەزارەتی دەرەوە دووپاتی كردەوە: بەپێی بنەمای دەستووری نابێت خاكی عێراق وەك بارەگایەك یان ڕاڕەوێك بەكار بهێنرێت بۆ هەڕەشەكردن لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ، جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگیی پتەوكردنی دیالۆگ و بەردەوامیی بۆ ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ گرفتەكان بەتایبەتی ئاسایش لەپێناو پاراستنی سەروەریی عێراق و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە.