لاڤرۆڤ داوایەک لە عومان دەکات لە بارەی سوریاوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لاڤرۆڤ داوایەک لە عومان دەکات لە بارەی سوریاوە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داوای هاوکاری کاریگەری عۆمانی کرد لە پێناو گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە سەردانێکی بۆ مەسقەت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا عومانییەکەی وتی کە کاتی ئەوە هاتووە سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی بگەڕێتەوە و داوای لە عومانیش کرد لەم پێناوەدا هاوکاری بکات.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشكرد، مۆسکۆ ستایشی ڕۆڵی ئەرێنی و هاوسەنگی عومان لە بەرامبەر قەیرانی سوریا دەکات جەختیشیکردەوە کە عۆمان دەتوانێت لە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ڕۆڵی هەبێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی و عومان لە سەر زۆربەی پرسە نێودەوڵەتییەکان تێڕوانینی هاوبەشیان هەیە و دڵنیایی ئەوەشیدا کە عومان دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەری لە بەرامبەر دۆخی ئێستای سوریا هەبێت بە تایبەت ئەوەی کە عومان باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دانەخستووە.

جێی باسە کۆمکاری عەرەبی لە پاش ئاڵۆزییەکانی ساڵی 2011 ی سوریا، ئەندامێتی ئەم وڵاتەی هەڵپەسارد و هێشتا لە سەر گەڕانەوەی بۆ ئەو دامەزراوەیە ڕێکەوتنێک نەکراوە.

هه‌واڵی گرنگ