وەزیرى کارەباى عێراق : هەتا ١٠ ساڵى داهاتوو پێویستمان بە گازى سروشتى ئێران دەبێت بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیرى کارەباى عێراق : هەتا ١٠ ساڵى داهاتوو پێویستمان بە گازى سروشتى ئێران دەبێت بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا

عادل کەریم، وەزیرى کارەباى عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەمان هەتا پێنج بۆ ١٠ ساڵى داهاتوو پێویستی بە گازى سروشتى ئێران دەبێت بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا، بۆ ئەو پرسەش لەگەڵ تاران رێککەوتنمان کردووە.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

لەمبارەیەوە عادل کەریم، وەزیرى کارەباى عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمی عێراق ئاشکرایکرد، لە ئێستا ٣٥ بۆ ٣٨ ملیۆن مەتر سێجا گازى سروشتى لە کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە هاوردە دەکرێت.

 

وە ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێستا رۆژانە عێراق پێویستى بە ٢١ هەزار مێگاوات کارەبایە و پشت بە گازى سروشتی ئێران دەبەستن بۆ بەرهەمهێنانى حەوت بۆ هەشت هەزار مێگاوات کارەبا.

 

هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ تاران رێککەوتن ئەنجامدراوە کە رۆژانە ٥٠ ملیۆن مەتر سێجا گازى سروشتى بۆ عێراق هەناردە بکات و هەتا ٥ بۆ ١٠ ساڵى دیکە عێراق پێویستى بە گازى سروشتى ئێران دەبێت.

 

شایەنی باسە دەربارەی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک وەزیرى کارەباى عێراق دەڵێت : "پەسەندکردنى پرۆژەیاسای پاڵپشتی خێراى ئاسایشى خۆراک وادەکات لە ١ى حوزەیرانى داهاتووەوە قەرزى هاوردەکردنى گازى سرووشتى بدەنەوە".

هه‌واڵی گرنگ