پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین، بەرەبەیانی ئەمڕۆ و بەنزیکەی کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 12ی ئاداری 2022، تەقینەوەیەکی بەهێز لە یەکێک لە کافێکانی شاری سلێمانی ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، 13 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی تەقینەوەکەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی و تەندروستی هەموویان جێگیرە.
لەبارەی چۆنیەتی ڕودانی تەقینەوەكە ووتی، ڕووداوەکە لە ئەنجامی تەقینی تەنکی غازی کافێیەک بە ناوی لی لی لە شەقامی سالمی(سەهۆڵەكە) سلێمانی ڕوویداوە و بەشێكی بیناكە ڕوخاوە.
ساتی تەقینەوەی کافتریاکەی شەقامی سالم لە سلێمانی