عامری: هیچ هێزێکی بیانی مافی مانەوەی لە عێراقدا نییە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عامری: هیچ هێزێکی بیانی مافی مانەوەی لە عێراقدا نییە

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند،لە پاش 31 ی کانوونی یەکەمی 2021 (ساڵی ڕابردوو) بە نایاسایی دادەنرێت و ئەم هێزانە مافی مانەوەیان لە خاکی عێراقدا نییە.

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە میانەی چاوپێکەوتنی باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق، جەختیکردەوە کە بوونی هەر هێزێکی بیانی لە پاش 31 ی کانوونی یەکەمی 2021 (ساڵی ڕابردوو) بە نایاسایی دادەنرێت و ئەم هێزانە مافی مانەوەیان لە خاکی عێراقدا نییە.

عامری سەبارەت بە قەیرانی سیاسی عێراقیش وتی کە لە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە بەردەوام دەبین تا بگاتە پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای قبووڵکردنی بەرپرسیاریەتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتری بە خەڵک هەبێت.

هه‌واڵی گرنگ