لەپارێزگایەكی عێراق توشبوویەکی تری تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەپارێزگایەكی عێراق توشبوویەکی تری تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

توشبوویەکی تەمەن 22 ساڵی تای خوێنبەربوون لە عێراق گیانی لەدەستدا و حاڵەتێکی تری توشبوونیش تۆمارکرا .

کچێکی تەمەن 22 ساڵ لە شاری ناسریەی سەر بە پارێزگای زیقار دوای توشبوونی بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە، لە پارێزگای بابلیش حاڵەتێکی تری توشبوون بە تای خوێن بەربون تۆمار کراوە .

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا ئامارەکانی گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە وڵاتەکەدا گەیشتووەتە 12 کەس و هەروەها 56 کەسیش توشبووی نەخۆشییەکەن، زۆرینەی حاڵەتەکانیش لە پارێزگای زیقار تۆمار کراوە.

پێش دووڕۆژیش بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ھەولێر ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە ھەولێر تۆمار کرا کە تووشبووەکە تەمەنی ١٧ ساڵە و خەڵکی شاری ھەولێرە، تائێستاش ئەوەیەكەم حاڵەتە لە هەرێمی كوردستان تۆماربكرێت.

هه‌واڵی گرنگ