"وانەبێژان بەپێی گرێبەستەكان دەكرێنە میلاك و لەئێستادا لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە"
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"وانەبێژان بەپێی گرێبەستەكان دەكرێنە میلاك و لەئێستادا لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە"

وەزیری پەروەردەی عێراق ئەمڕۆ هەینی دووپاتیكردەوە، وانەبێژان بەپێی گرێبەستەكانی بودجەی ساڵی 2022 دەكرێنە گرێبەست، بەهەمیشەییكردنیشیان لەئێستادا لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

عەلی دلێمی وەزیری پەروەردە لە لێدوانێكیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "حكومە ت لە ئێستادا بایەخ بە پرسی وانەبێژەكان دەدات و هەمو ڕێكارەكانی ئەم دۆسیەیەی تەواو كردوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە: "مامۆستایانی وانەبێژ لە ئێستادا بە بڕیاری 315 و بە پشت بەستن بە بودجەی 2022 كراون بە گرێبەست، بەڵام بەهەمیشەییكردنیان لە ژێر لێكۆڵینەوە و گفتوگۆدایە".

پێش ئێستایش مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، ڕێنمایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی وانەبێژان لەبودجەی 2022دا دەركرد و لەوبارەیەشەوە وەزیری پەروەردە رایگەیاند، هەوڵەكانی حكومەتی بۆ دامەزراندنی وانەبێژان بەردەوامی هەیە.

هه‌واڵی گرنگ