بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 111 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار بەرزبووەوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 111 دۆلار و 55 سەنتە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 110 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لەبەرزیدایە و سەرووی 100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.