دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

ئەنجومەنی نوێنەران عێراق دانیشتنی ئەمڕۆ شەممەی دواخست تاوەکو "گفتوگۆی زیاتر بکرێت لەسەر پڕۆژەیاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و پێداویستییەکانی".

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا (14ی ئایاری 2022) ڕایگەیاند، دواخستنەکە لەسەر داوای هەندێک فراکسیۆن بووە تاوەکو گفتوگۆی زیاتر بکەن لەسەر یاساکە.

پێشتریش ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە لە دانیشتنی ڕۆژی شەممەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و پێداویستییەکانی دەدرێت و هەروەها تاوتوێی پێشهات و رووداوەکانی ئەم دواییەی قەزای شنگال و چەند تەوەرێکی تری گشتی دەکرێت.

هه‌واڵی گرنگ