ئەندازیارێكی خۆراك: دەیانەوێت بێدەنگم بكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەندازیارێكی خۆراك: دەیانەوێت بێدەنگم بكەن

كوردیو

ئەندازیارێكی بواری خۆراک ڕایدەگەیەنێت،"دەیانەوێت بێدەنگم بکەن، قسە و کار لەسەر خۆراک و کوالیتی خۆراک نەکەم، شتە خراپەکان باس نەکەم بە بیانوی ئەوەی خەڵک دەترسێنم بەڵام مەگەر بمکوژن وازبێنم ".

لەشكر حەمید ئەندازیاری بواری خۆراک لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی،"گوشارێکی زۆرم لەسەرە دەیانەوێ بێدەنگم بکەن قسە و کار لەسەر خۆراک و کوالیتی خۆراک نەکەم شتە خراپەکان باس نەکەم بە بیانوی ئەوەی خەڵک دەترسێنم کاری من نییە".

ئاماژەی بەوەشداوە،"لێرەوە ڕایدەگەیەنم من وەکو کەسێکی ئەکادیمی کارەکانم کردووە هەموو بەرنامەکان وتە و ڕای کەسانی پەیوەندیداری تێدایە و بۆ بەرژەوەندی گشتی ئەو کارە دەکەم و هیچ شتێک بێدەنگم ناکات مەگەر بە مەرگم بێ دەنگم بکەن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"ئەگەر بەردەوامبن لە گوشارەکان هەموو شتێک بۆ ڕایگشتی بڵاو دەکەمەوە".

لەشکر حەمید دەشڵێت،"تەنها خوای گەورە و ئێوە پاڵپشتمبن دڵنیابن مەگەر بمکوژن وازبێنم".

هه‌واڵی گرنگ