تادێت حاڵەتەكانی تەقەكردن لە شاری سلێمانی ڕوو لە زیادبون دەكات و شەوی ڕابردووش تەقەكراوەو بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: شەوی ڕابردوو كاتژمێر یەكی شەو دەنگی تەقە لە سلێمانی بیستراوەو دواتر دەركەوت ڕوداوەكە لەشەقامی بازنەی مەلیك مەحمود ڕویداوەو بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.
ئەوەشی خستەڕوو: تەقەكەرو بریندارەكان كەسی یەكترن و بریندارەكان لەنەخۆشخانەی شارن و فیشەكەكان بەر قاچیان كەوتوەو تا ئێستاش تەقەكەرەكە دەستگیر نەكراوە .