وەزارەتی "كار"ی عێراق دڵنیایی دەداتە چاودێرانی كۆمەڵایەتی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی "كار"ی عێراق دڵنیایی دەداتە چاودێرانی كۆمەڵایەتی

كوردیو

وەزارەتی کارو و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دڵنیایی دەداتە چاودێرانی كۆمەڵایەتی و دەڵێت،"ئەو بڕەپارەیەی وەک موچە دەدرێت بە چاودێرانی کۆمەڵایەتی بۆ ئەمساڵ دابینکراوە و بەردەستە و هیچ گرفتێکی نییە و پێیان دەدرێت".

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،" چەندین خێزان لەناو داتا بەیسی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی تۆمار کراون، نزیکەی 300 خێزانیش رێکاری تۆمارکردنەکانیان تەواوبووە، بەڵام 97 هەزار خێزانی دیکە هەن کە تا ئێستا رێکاری تۆمارکردنەکانیان تەواو نەبووە".

ئاماژە بەوەشدراوە،"ئەو خێزانانە چەند ساڵێکە یاسای چاودێری کۆمەڵایەتی گرتونەتییەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەی تەواو نەتوانراوە کارەکانیان راییبکرێن".

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كار،"ئەو بڕە پارەیەی پێویستە دابینبکرێت بۆ پێدانی موچەی ئەو خێزانانەش نزیکەی ترلیۆنێک و 80 ملیار دینارە، هەربۆیە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوای لە پەرلەمانی عێراق کردووە ئەو بڕە پارەیە لەناو یاسای پشتیوانی کردنی کتوپڕ بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری جێگیربکرێت".

هەروەها هاتووە،"موچەی ئەم ساڵی پشتیوانی کۆمەڵایەتی بۆ چاودێران بەردەستە و هیچ گرفتێکی تێدانییە".
 

هه‌واڵی گرنگ