پێشبینی نوێ ڕاگەیەندرا، شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینی نوێ ڕاگەیەندرا، شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەكی بواری كەش و هەوا لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: سێ رۆژی ئایندە شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكە دەگرێتەوە و لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستپێدەكات.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

ئاراس جبار شارەزای بواری كەش و هەوا لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە ١٦-٥-٢٠٢٢ ئەگەر ھەیە شەپۆلێكی مامناوەند بۆ چڕی خۆڵبارین ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە لە ئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی ھەوا لە دەریای ناوەراستەوە كە بەسەر ناوچەكانی باكوری سوریاوە داخڵی باكوری كوردستان و وڵاتی توركیا ئەبێت بەشێوەی بارانبارینی پچر پچر كاریگەری لەسەر ئەم ناوچانە ئەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو: بەرەی پێشەوەی نزمەپاڵەپستۆكە لەھەوایەكی وشك پێكھاتووە دەكەوێتە نێوان سنوری وڵاتی عێراق و سوریا ئەبێتە ھۆی زیادبوونی بەرچاوی خێرای با كە ئەمەش لەم ناوچانەدا ھۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی زۆر وە پێشبینی دەكرێت بە ئاراستە باكەوە ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە بگاتە ناوچەكانی ھەرێم و عێراق كاریگەری بەگشتی تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە ١٧-٥-٢٠٢٢ بەردەوامی ئەبێت و دواتر كۆتای پێدێت.

هه‌واڵی گرنگ