ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له هاوپه‌یمانى فه‌تح رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد و شیعه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیان قبوڵكردووه، ده‌شڵێت: “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا گۆڕانكارى له كه‌شى سیاسى عێراقدا رووده‌دات”.
بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردی‌و بكه (كلیك بكه)
لەمبارەیەوە ڕه‌فیق ساڵحى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى ئایار، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “زۆرینه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تیش كورد و شیعه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیان قبوڵكردووه بۆ رزگاركردنى عێراق له چه‌قبه‌ستووى سیاسى”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە: “له‌ئێستادا له‌نێو كوتله سیاسییه‌كانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى چڕ پێشوازى له دهسپێشخهرییهكهى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كراوه و به‌شێوه‌یه‌كى فراوان په‌سه‌ندكراوه”.
ئەوەشی وتوە:“ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى راسته‌قینه‌یه و ده‌توانێت دۆخى عێراق له چه‌قبه‌ستوویی رزگاربكات”.
ئاشكراشیكردووە كە “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا گۆڕانكارى له دۆخى سیاسى عێراقدا رووده‌دات”.