ئەمڕۆ شەممە بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوەو هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوەو لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا ڕایانگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچەدا جێگای متمانە نیە بۆیە لە دەربڕینی ناڕەزاییەتیەكانمان بەردەوام دەبین و بایكۆتی چونەهۆڵەكانی خوێندن دەكەین.
ئەوەشیان خستەڕوو: داواكاری ئێمە هەر مووچە نیە، بەڵكو گەڕانەوەی شكۆیە بۆ ناوەندەكانی خوێندن و پلە بەرزكردنەوەو دابینكردنی پێداویستیەكانی زانكۆكانە بۆیە دەرگای زانكۆ بەڕووی خوێندن و تاقیكردنەوەكان ناكەینەوە تاوەكو وەڵاممان دەدرێتەوە.