سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی حكومه‌ت له بواری ته‌ندروستیداو ده‌ستتێخستنی حیزب‌و كه‌سانی بازرگان‌و گه‌نده‌ڵ له كه‌رتی ته‌ندروستیدا و هه‌روه‌ها قۆرخكاری بۆ كۆمپانیاكانی سه‌ر به حزب به‌رده‌وامه، ده‌شڵێت، "كۆمه‌ڵگاكه‌مان رۆژ به رۆژ له بواره‌كانی ته‌ندروستیی، په‌روه‌رده‌و ئه‌وانی دیكه‌ش پاشه‌كشه ده‌كات".
لەمبارەیەوە مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان رۆژی هه‌ینی له شاری سلێمانیی ئاماده‌ی كۆنگره‌ی سێیه‌می ڕێكخراوی ته‌ندروستكارانی كوردستان بو، له وتارێكدا رایگه‌یاند: "پزیشكان‌و ته‌ندروستكاران ڕۆڵێكی گرنگ‌و به‌رچاو ده‌گێڕن له ژیانی خه‌ڵكدا، هه‌مو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له ههموچینو توێژه جیاجیاكاندا له هه‌رێمی كوردستان‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ش پێویستیان پێیان هه‌یه، به‌تایبه‌تیی له ماوه‌ی دو سێ ساڵی ڕابردودا كه نه‌خۆشیی كۆرۆنا هه‌بو، پزیشكان‌و ته‌ندروستكاران زۆر ماندو بون له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانداو، به‌شێكی زۆریان خۆبه‌خشانه كاریان دهكردو ژیانی خۆیان ده‌خسته مه‌ترسیی له‌پێناوی ته‌ندروستی هاوڵاتیانو، هه‌ندیكیشیان گیانی خۆیان به‌خشیی".
وتویەتیشی: "كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی حكومه‌ت له بواری ته‌ندروستیداو ده‌ستتێخستنی حیزب‌و كه‌سانی بازرگان‌و گه‌نده‌ڵ له كه‌رتی ته‌ندروستیدا و هه‌روه‌ها قۆرخكاری بۆ كۆمپانیاكانی سه‌ر به حزب به‌رده‌وامه، كه ده‌وترێ حكومه‌ت باوكی میلله‌ته، حكومه‌ت هه‌مو شتێكی به‌حزبی كردوه، پله‌و پۆست له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی بون‌و گوێ له مست‌و ماستاوچێتی ده‌درێته خه‌ڵك، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆڕییو شایسته‌یی‌و كارامه‌یی‌و دڵسۆزیی".
ئاماژەی بەوەشكردووە:"هه‌ردو حزبی حوكمڕان ته‌ماشا ده‌كه‌ن كێ به‌كه‌ڵكی ئه‌وان دێ‌و مه‌رامی حزبییان بۆ ساز ده‌كات، نه‌ك كێ به‌كه‌ڵكی كاره‌كه دێ، بۆیه ته‌ماشا ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگاكه‌مان رۆژ به ڕۆژ له بواره‌كانی تهندروستییو په‌روه‌رده‌و ئه‌وانی دیكه‌ش پاشه‌كشه ده‌كات".
ئەوەشی وتوە: "یه‌كێكی دیكه له كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی حكومه‌ت بریتییه له گرنگی نه‌دانی به كه‌رتی گشتیی له بواری ته‌ندروستیداو، ناچاركردنی خه‌ڵك كه په‌نا ببه‌نه به‌ر كه‌رتی تایبه‌ت، كه‌رتی تایبه‌تیش زۆربه‌ی شوێنی بازرگانییه‌و، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر قۆرخ كراوه بۆ كۆمپانیاكانی هه‌ردوو حزب".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،"ڕه‌وشت بۆ هه‌مو كارێك پێویسته، بۆ بواری ته‌ندروستیش زۆر گرنگه له ڕه‌فتارو مامه‌ڵه‌دا، نهرمو نیانییو میهرهبانییو لێبوردهییو ڕوخۆشییو هیوابه‌خشیی پزیشك‌و ته‌ندروستكاران خزمه‌تی زۆر به نه‌خۆش دهكاتو، پێچه‌وانه‌كه‌شی زیانی زۆری پی ده‌گه‌یه‌نێت، له‌م ڕوه‌وه پێویسته ته‌ندروستكارانی ئیمه دڵسۆزتر‌و میهره‌بانترو لێبڕاوتر بن بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك".